سەرۆکایەتی کۆمار: هێرشەکەی کۆرمۆر هەوڵێکی نەزۆکە بۆ بە ئامانجگرتنی ئاسایش و سەقامگیریی وڵات

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 70 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

سەرۆکایەتی کۆماری عێراق دەڵێت، به توندی سەرکۆنەی هێرشه ترسنۆکانەکەی سەر کێڵگەی گازی سروشتی کۆرمۆر له شاری سلێمانی دەکات که بووه هۆی تێکچوونی دابینکردنی وزه له هەرێمی کوردستان و شارەکانی دیکەی وڵات.

سەرۆکایەتی کۆمار لەڕاگەیەندراوێکدا ڕونیکردەوە، ئەم تاوانە قێزەونە هەوڵێکی نەزۆکە بۆ بە ئامانجگرتنی ئاسایش و سەقامگیریی وڵات و زیان گەیاندن بە ئابووری نیشتمانی و هێنانەئارای ئاژاوە لەوڵاتدا.

دەشڵێت، لەو ڕووەشەوە جەخت لەسەر پێویستی  ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی گشتگیر و جددی لەو هێرشە دەکەینەوە وە ئەنجامەکەی ئاشکرا بکرێت و داوا لەهەموو هێزە سیاسییەکان و نیشتیمانیەکان دەکەین ڕیزەکانیان  یەکبخەن و پێکەوە کار بکەن لەپێناو بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات و ڕێگری لەهەر هەوڵێک بۆ هاندانی توندوتیژی و ئاژاوەگێڕی.

بەپەلە