شارپرێس:
ژمارەیەك لە حیزبە سیاسییەكانو ڕێكخراوە مەدەنییەكان لە راگەیەندراوێكدا داوای پەیمانێكی كۆمەڵایەتی دەكەن.
لە راگەیەندراوەكەدا ئەو لایەنانە دەڵێن، بە پێویستی دەزانین و داوا لە هەموو لایەك دەكەین بە كردەوە هەوڵ بدرێت بۆ كاراكردنەوەی فەرهەنگی وتووێژی تەندروست و رێز گرتن لە كەرامەتی مرۆڤانەی یەكتر.
پەیماننامەی كۆمەڵایەتی
بە ناوی هەموو شەهیدان و گیان بەختكردوان و چالاكانی ڕێگای دوورو درێژی پرسی ئازادی سەربەخۆیی، دادپەروەری و یەكسانی.
ئێمە، ژمارەیەك لە حیزبە سیاسییەكان، ڕێكخراوە مەدەنییەكان، چالاكوانانی بوارە جیاجیاكان ، ڕۆشنبیران و كەسایەتییە سەربەخۆكان، بە گرنگیدان بە فرەچەشنی كۆمەلگەی كوردستان، ریز گرتن لە ئایدێۆلۆژیا و بیرورای جیاواز، هەروەها جیاوازیی ئایین ، ئایینزا ، زمان، جەندەرو چین و توێژی هەمەڕەنگ ، بە پێویستی دەزانین و داوا لە هەموو لایەك دەكەین بە كردەوە هەوڵ بدریت بۆ كاراكردنەوەی فەرهەنگی وتووێژی تەندروست، و رێز گرتن لە كەرامەتی مرۆڤانەی یەكتر.
ئێمە باوەڕمان وایە كە جیاوازیی بیرورا سەرچاوەی پێشكەوتنە نە دوژمنایەتی. ڕەخنەی سیاسی مافی هەر هاووڵاتییكە و ئامرازی پێشگرتنە لە هەڵە وهەوڵدانە بۆ چاكسازی لە كۆمەڵگادا. لە هەمان كاتدا، رێگری لە پیشێلكردنی مافی تاكەكان دەبیتە هۆی، ئاسایشی دەروونی و جەستەیی هەر هاونیشتیمانییەك.
بۆیە بروامان وایە :
یەكەم، هەر جۆرە چەواشەكاری، بێڕێزی، پرۆپاگەندەی ناراست، تاوانباركردنی بێبەڵگە، هەڕەشەكردن، توندوتیژیی زمانی یان جەستەیی بە هەر پاساوێك و لە هەر هەلومەرجێكدا و لە هەر لایەنێكەوە و لە هەر ئاستێكدا كرابێت یان بكرێت بە توندی مەحكوومە و بە دژایەتیكردنی دیمۆكراسی و پێشێلكردنی ماف و كەرامەتی مرۆڤی دەزانین،
دووهەم، پێویستە هەموو لایەك بەڵێن بدەین و پێبەند بین كە لەپاڵ ڕێزگرتن لە مافی ڕەخنەگرتنی سیاسی لە هەر تاك، گرووپ، حیزب و دیاردەیەك، هەرگیز و بە هیچ پاساوێك دەست بۆ چەواشەكاری، پرۆپاگەندەی درۆ، سووكایەتی، تۆمەتباركردن یان توندوتیژی زمانی یان جەستەیی بەرانبەر هیچ تاك، گرووپ، حیزب و لایەنێك نەبەین،
سێهەم، هەموو حیزب و رێكخراوەكان ئەركدارن كە لە هەموو ئەندام و لایەنگر و دۆستانیان داوا بكەن شێلگیرانە پابەند بن بەم ئەخلاقە سیاسییە لە هەرجۆرە وتووێژ و گفتوگۆیەكدا و ڕێز لە كەرامەتی مرۆڤی بەرانبەر بگرن.
لە كۆتاییدا، لەم رێگایەوە داواكارین هاورا و هاۆكارمان بن بۆ ئەوەی ئەم پەیماننامەیە ببێتە بنەمایەكی یاسایی ، سیاسی و ئەخلاقی بۆ هەموو چالاكییە سیاسی و مەدەنییەكانمان لە ڕۆژهەڵاتی كوردستاندا.
بە هیوای كوردستانێك كە تێیدا ماف و كەرامەتی هەموو هاونیشتیمانییەك بە بێ هیچ هەڵاواردنێك پارێزراو بێت.
٢٨-١١-٢٠٢٥
واژووكاران
١-دەلیلە رۆستەمی
٢-.هێرۆ خوسرەوی
٣-د. بورهان یاسین
٤-پرۆفسۆر نەبی فەتاحی
٥-پرۆفسۆر پدرام باڵداری
٦-ئاوات ئەفروز
٧-ژیلا حەسەنپوور
٨-د.شێركۆ كرمانج
٩-د.هیوا سەلام
١٠-د.بەدرخان حەسەن
١١-د.ئازاد دیوانی
١٢-عەتا شەهابی
١٣-حەسەن نەقشبەندی
١٤-فەرهاد جەهان میهەن
١٥-فەرزین كەرباسی
١٦-دیلان عەزیزمورادی
١٧-موحسێن سەرهەنگی
١٨-رەحمان جەوانمەردی
١٩-خالید جەولێلان
٢٠-مەهدی فەتاحی
٢١-رەحمان ئەرغەوانی
٢٢- كەژاڵ بلوری
٢٣-جەماڵ ئیسماعیل پوور
٢٤-پەروین موراد
٢٥-رەزا شاهمورادی
٢٦-ژیان كوردۆ
٢٧- باهۆز م
٢٨-عەبدولكەریم سەركەش
٢٩- جەلال زەند پوور
٣٠-گۆران رۆژهەڵات
٣١-عوبەید سورخابی
٣٢-پشكۆ نەجمەدین
٣٣-ئەسعەد مەریوان
٣٤- فارۆق تەوەكولی
٣٥- د.جەمیل رەحمانی
٣٦-مەحمەد ساڵح بەدرخان
٣٧- خەندان جەزا
٣٨-ساسان ئەمجەدی
٣٩- تایەر خالیدی
٤٠-رەحیم موحەمەدی
٤٢-مەمەد جانگیری
٤٣-سیروان كەریمی
٤٤- چیمەن رەحیمی
٤٥-بیهروز بووچانی
٤٦-میرو ئیزەدی
٤٧-حەیدەر كەماڵیفەر
٤٨-یحیی سرخانی
٤٩-سیفە حیدری
٥٠-ئاروین زیائی
٥١- عەدنان حەسەنپوور
٥٢- شوجاع ئیبراهیمی
٥٣- جەلال رەزایی
٥٤-دەشتی سولێمان
٥٥- ئێلیان كوردی
٥٦- موحەمەد ئەمین جوتیار
٥٧-حسێن حەیدەری
٥٨- بەشیر ئەسكەندەری
٥٩- زەردەشت كاوە نادر
٦٠- دانا لەنجاوایی
٦١- مەسعود هاشمی
٦٢- ئازاد موحەمەد زادە ( بەرپرسی پەیوەندیەكانی بزوتنەوەی كۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی كوردستان)
پارت و رێكخراوەكان
١- ژیانەوەی كوردستان
٢-كۆمەڵەی یەكسانی كوردستان
٣-پارتی سەربەستی كوردستان
٤-بزوتنەوەی سەربەخۆییخوازی كوردستان
٥-پارتی سەربەخۆی كوردستان
٦-پارتی ژیانی ئازادی كوردستان، پژاك
٧-كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان
٨- رێكخراوی دیالۆگ، لە سوید
٩- ناوەندی نەمران
