شارپرێس:
نوێنەری حکومەتی هەرێم لەفەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان جەخت دەكاتەوە، كەوەك حكومەتی هەرێم سورن لەسەر دابینكردنی سیستەمی بەرگری بۆ کێڵگەی کۆرمۆرو دەڵێت، هاوپەیمانانیش پشتیوانی ئەو هەوڵە دەکەن".
میدیای نزیک لەپارتی بڵاویکردەوە، لیوا فایەق ئەنوەر، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ئاشكرایكردوە،" حکومەتی ھەرێمی کوردستان سورە لەسەر ئەوەی سیستەمی بەرگری بۆ کێڵگەی کۆرمۆر دابین بکرێت و جەختی كردەوە، كە هاوپەیمانانیش پشتیوانی ئەو هەوڵە دەکەن".
دەشڵێت، هەرێمی كوردستان مافی خۆیەتی سیستمی بەرگریكردنی هەبێت و لەدوای فراوانبون و دوبارەبونەوەی هێرشەكانیشەوە بەجددی تر هەوڵی بۆ دەدات".
شەوی ڕابردوش دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند، گوێم لێبووە [لە هێرشەکە]، ئەوەی راستی بێت، خەریکە ئێستا شتی زیاترم گوێ
لێدەبێ. من دەڵێم، عێراق بەگوێرەی ئێمە زۆر جیاوازترە ئێستا.
لەبارەی پێدانی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی بە هەرێمی کوردستان ترەمپ وتی، سەیر دەکەین بزانین چی دەبێت.
لەدوای هێرشەكەش، سهبارهت بهسیستمی بەرگریی لهكۆرمۆر، کەمال محەممەد وەزیری سامانە سروشتییەكان وتی،"حكومەتی هەرێمو کۆمپانیای دانەغازیش داوای سیستمی بەرگریی ئاسمانیی دژەدرۆنیان بۆ كێڵگەی کۆرمۆر کردوەو بابەتەکەش لەگەڵ هاوپەیمانانو دۆستانی هەرێم باسکراوەو حکومەتی عێراقیش ئەمجارە بەڕاستیی لەسەرهێڵە بۆ بابەتەکە".