لەهەڵەبجەش دەوامی ناوەندەکانی خوێندن ڕاگیرا

کوردستان

09/12/2025‌ 110 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەڵەبجە بڕیاریدا لەپێناو پاراستنی گیانی مامۆستا خوێندکاران لەمەترسی دروستبونی لافاو، دەوامی سبەینێی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن ڕابگیرێت.


بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەڵەبجە لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" پشتبەستن بە پێشبینییەکانى بەڕێوەبەرایەتی کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێم و نالەبارى کەشوهەواى ناوچە جیاجیاکانى کوردستان، لەپێناو پاراستنى گیانى خوێندکاران و مامۆستایان، بڕیاردرا دەوامی سبەی چوارشەممە، لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەڵەبجە و سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی سنوری بەڕێوەبەرایەتیە رابگیرێت.

ئەوەشیخستەڕوو، بڕیارەکە دامەزراوە پەروەردەییەکانی وەک (باخچە و قوتابخانە و خوێندنگاکانی حکومی و ناحکومی) دەگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەڵەبجە رونیشیکردەوە، پاش ڕاوێژکردن لەگەڵ نوخشە ناسیح پارێزگاری هەڵەبجە، ئەو بڕیارە درا.