سکرتێری گشتیی ناتۆ هۆشداریی لەجەنگی ڕاستەوخۆی نێوان ڕوسیاو ناتۆ دەدات

جیهان

15 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 385 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ)، مارک ڕوتە، ڕایگەیاند کە پێشبینی دەکات ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا، تەنیا بە جەنگی ئۆکرانیاوە نەوەستێت.

 
لە وتارێکدا کە دوێنێ پێنجشەممە لە بەرلین پێشکەشی کرد، ئەو بەرپرسە رۆژئاواییە گوتی: "ئێمە ئامانجی دواتری ڕووسیاین"، ئاماژەی بەوەدا کە ئەوەی ئێستا بۆ پەیمانی ناتۆ گرنگە، ڕاگرتنی جەنگە پێش ئەوەی دەست پێ بکات.

هەروەک وتویەتی: بۆ ئەو مەبەستە، دەبێت بە تەواوی ئاگاداری قەبارەی هەڕەشەکە بین و جەختیشت کردۆتەوە کە هەر بە کرداریی هاوپەیمانێتییەکە رووبەرووی مەترسیی بۆتەوە.

لە لایەکی ترەوە، جەنەڕاڵ ئەلێکسۆس گرێگۆری گرینکویچ، فەرماندەی باڵای هێزە هاوپەیمانەکانی ناتۆ لە ئەوروپا، دوێنێ پێنجشەممە ڕایگەیاند کە هاوپەیمانی ناتۆ پلاندانانی بەرگریی دانیمارک و سوید و فینلاند لە شاری برۆنسۆم لە هۆڵەندا دەگوازێتەوە بۆ نۆرفۆلک لە ویلایەتی ڤێرجینیای ئەمریکا.

ئەمینداری گشتیی ناتۆ بە شێوەیەکی ڕوون داوای کردەوە کە پابەندبوونێکی زیاتر هەبێت بۆ زیادکردنی خەرجییە بەرگرییەکان و پشتیوانیکردنی ئۆکرانیا.

ئەمینداری گشتیی ناتۆ باسی لەوەشکردووە کە زۆرێک لە هاوپەیمانەکانیان هەست بە پێیویستی پەلەکردن ناکەن و پێیان وایە کات لە بەرژەوەندی ئەوان کار دەکات، ئاماژەی بەوەدا کە ئەمە ڕاست نییە.
ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی