شارپرێس:
بهگوێرهى ئهو زانیاریانهى پۆلیسی پارێزگای نەینەوا ئاشكرایكردوه، بههۆى ئهوهى لهناو ئۆتۆمبێلهكهى ئاگرى لههاوژینهكهى بهرداوه، پیاوێكیان دهستگیركردوه، دهشڵێت، "ڕوداوهكه لەگەڕەکی نەرکەل لەبەری چەپی موسڵ ڕویداوه".
فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای نەینەوا ڕاگەیەندراوێکى بڵاوكردوهتهوهو دهڵێت، "بنکەی پۆلیسی ئەبو تەمام بەهاوکارییو هەماهەنگی لەگەڵ ئیدارەی هەواڵگرییو زانیارییو تەکنەلۆژیا، ئاگادارکرانەوە لەبونی حاڵەتێکی دەستدرێژیکردنەسەر ئافرەتێک لەلایەن مێردەکەیەوە لەگەڕەکی نەرکەل لەبەری چەپی موسڵ".
ئهوهش هاتوه، "لەڕێگەی گرتە ڤیدیۆییەکانی کامێرای چاودێریەوە توانرا شوێنی تۆمەتبارەکە دەستنیشان بکرێتو لەناوچەی سەرجخانە دەستگیربکرێت".
ئهوهش ئاشكراكراوه، "لێکۆڵینەوەکان دهریانخستوه، تۆمەتبارو قوربانییەکە ههردوكیان پزیشکن، ڕوداوهكهش بەهۆی کێشەیهكى خێزانییەوە پەنجەرەی ئۆتۆمبێلەکەی شکاندوە کە هاوسەرەکەی تێدابوە، دواتر بەنزینی فڕێداوەتەسەر دەموچاویو ئاگری تێبەرداوە، بەو هۆیەوە دەمو دەستەکانی سوتاوە".
پۆلیسى نهینهوا ئاماژهى بهوهشكردوه، "دەستبەجێ ڕێکاری یاسایی لەدژی تۆمەتبارەکە گیراوەتەبەرو پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە، سەبارەت بەدۆخی تەندروستیی ئافرەتەکەش، دۆخی ناجێگیرەو ئێستا لەنەخۆشخانەی موسڵ لەژێر چاودێری چڕی پزیشکیدایە، بەگوێرەی زانیارییەکانیش، قوربانییەکە توشی سوتانی پلە دوو و سێ بوەو ڕێژەی سوتانەکەی نزیکەی 40%ی جەستەی گرتوەتەوە".
