شارپرێس:
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، سیاسەتی ئوسترالیا هانی سیاسەتی دژە جوولەكەی داوە.
لە یەكەم لێدوانیدا سەبارەت بە هێرشەكەی سیدنی، ناتانیاهۆ ڕایگەیاند كە چەند مانگێك پێشتر نامەیەكی بۆ سەرۆكوەزیرانی ئوسترالیا ناردووە و پێی وتووە كە سیاسەتەكانی وڵاتەكەی "هانی دژە جوولەكە لە شەقامەكان و زیادبوونی ڕق و كینە لەدژی جولەكەكان دەدات".
ناتانیاهۆ دژە جوولەكەی بە "شێرپەنجە" وەسفكرد، وتی: "دژە جوولەكەبوون شێرپەنجەیە، كاتێكیش بڵاودەبێتەوە كە سەركردەكان بێدەنگ بن، ئێمە لە شەڕێكداین دژی دژە جوولەكە لەجیهاندا، تاكە ڕێگە ئیدانەكردن و بەرەنگاربوونەوەیە، وەك ئەوەی ئیسرائیل دەیكات".
ئ.ح