شارپرێس:
بەگوێرەی رۆژنامەی "ئێکسپرێسن"ی سویدی، دادگایەکی
ئەو وڵاتە بڕیاری 4 ساڵ زیندانیکردنی بۆ کارمەندێکی چاودێریی ماڵەوەی بە ڕەگەز عێراقی
دەرکرد، کە تەمەنی 38 ساڵە.
ئەم بڕیارە دوای ئەوە هات کە پیاوەکە بە تاوانی دەستدرێژیکردنە
سەر ژنێکی تەمەن 100 ساڵ لە ماڵەکەی
خۆیدا لە ستۆکهۆڵم تاوانبار کرا.
دادگاکە تاوانەکەی بە "دەستدرێژیی توند" پۆلێن
کردوە، بەهۆی سودوەرگرتنی تۆمەتبار لە پێگەی کارەکەی و لاوازیی دۆخی قوربانییەکە.
قوربانییەکە لە کاتی لێکۆڵینەوەکاندا وتویەتی، کە ڕوداوەکە
لە مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوو ڕویداوە، کاتێک کارمەندەکە بۆ چاودێریی نێردراوە
دوای ئەوەی ژنەکە ئازاری سنگی هەبوە.
پارێزەری قوربانییەکە
ڕایگەیاندوە، کە ڕوداوەکە کاریگەرییەکی زۆر خراپی لەسەر تەندروستیی بریکاردەرەکەی
هەبوە.
سەرەڕای ئەوەی تۆمەتبارەکە هەڵگری ڕەگەزنامەی عێراقییە،
دادگاکە داوای داواکاریی گشتی بۆ دیپۆرتکردنەوەی ڕەتکردۆتەوە، هەروەک دادگاکە تۆمەتبارەکەی
لە تاوانێکی دیکەی دەستدرێژیکردنە سەر ژنێکی دیکەی تەمەن 94 ساڵ بێبەری کرد، بەهۆی نەبونی بەڵگەی پێویست.
ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی