بۆچی نەخۆشییەکانی پوک ودەم و ددان مەترسین بۆسەر تەندروستیی دڵ و بۆرییەکانی خوێن؟

تەندروستی

10 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 329 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی بڵاوکراوەیەکی زانستی نوێ لە گۆڤاری "سێرکۆلەیشن"، بەڵگەی زۆر هەیە کە نەخۆشییەکانی پووک پەیوەندییان بە زیادبوونی مەترسیی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکانەوە هەیە، وەک جەڵتەی دڵ و مێشک.

ئەم نەخۆشییانە بەهۆی کۆبوونەوەی چەوری لە خوێنبەرەکاندا دروست دەبن و هۆکاری سەرەکیی مردنن لە جیهاندا.

دکتۆر ئەندرۆ ئێچ. تران دەڵێت: "دەم و دڵ بەیەکەوە بەستراونەتەوە." خراپیی پاکوخاوێنیی دەم ڕێگە بە بەکتریا دەدات بچێتە ناو خوێنەوە و هەوکردن دروست بکات، کە زیان بە خوێنبەرەکان دەگەیەنێت.
 توێژینەوەکان دەریانخستووە کە زۆرتر ددان شتن (3 جار یان زیاتر لە ڕۆژێکدا) مەترسیی نەخۆشییەکانی دڵ کەم دەکاتەوە (7.35% بەرامبەر بە 13.7% بۆ ئەوانەی کەمتر دەیانشۆن).

بۆیە، چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی پووک و گرنگیدان بە پاکوخاوێنیی دەم، بەشێکی گرنگە لە پاراستنی تەندروستیی دڵ.

ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی