شارپرێس:
باڵیۆزی ڕوسیا لە عێراق ڕایگەیاند، ژمارەیەک هاوڵاتی عێراقی لە
ڕیزەکانی سوپای ڕوسیادا لە جەنگی ئۆکرانیادا کوژارون، دەشڵێت،" ئامادەین ڤیزا
بە خانەوادەی کوژراوەکان بدەین ".
ئێلبروس کۆتراشێڤ، باڵیۆزی ڕوسیا لە عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا ئاماژەی
بەوەکرد،" ژمارەیەک چەکداری عێراقی لە ڕیزەکانی سوپای وڵاتەکەماندا لە جەنگی
ئۆکرانیادا کوژارون، بەڵام ژمارەیان زۆر نییە ".
ئەوەشیخستەڕوو، ڕوسیا
لەسەر بنەمای مرۆیی ڤیزا بۆ خانەوادەی کوژراوە عێراقییەکان دابین دەکات.
رۆژی 24ی شوباتی 2022 هێرشى ڕوسیا بۆسەر ئۆکرانیا دەستیپێکرد، بەوهۆیەوە تاکو ئێستا سەدان هەزار کەس کوژران و برینداربون، سەرباری نێوەندگیرییە نێودەوڵەتییەکانیش تاکو ئێستا شەڕ لەنێوان هەردولا بەردەوامە.
محەمەد سەردار