پەیامی نوێی ئەمریکا لەبارەی چەکدانانی حەماس

جیهان

19/12/2025‌ 594 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایدەگەیەنیت، بەبێ چەککردنی حەماس ئاشتی لە غەززە بەدەست نایەت، دەشڵێت،" گەشبینین بە ناردنی هێزێکی نێودەوڵەتی بۆ ناوچەکە ".


مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد،" وڵاتان ئامادەن هێزەکانیان بۆ بەشداریکردن لە هێزی جێگیرکردنی ئاشتی رەوانە بکەن ".

وتیشی،" زۆر دڵنیام کە کۆمەڵێک وڵاتمان هەیە لای هەموو لایەنەکان قبوڵکراون و ئامادەن بێنە پێشەوە و ببنە بەشێک لەو هێزی جێگیرکردنە."

سەبارەت بە رێگەگرتن لە جوڵەی کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی ڤەنزوێلا، روبیۆ باسی لەوەکرد،" هیچ شتێک نابێتە بەربەست لەبەردەم توانای ئێمە بۆ جێبەجێکردنی یاساکانی ئەمریکا لە پرسی سزاکاندا، ئێمە فەرمانی دادگاکەمان لەبەر دەستە و جێبەجێی دەکەین."


بەپەلە