شارپرێس:
وەزارەتی دارایی عێراق دابەشكردنی موچەی ماگنی دوانزەی دەستپێكردو ڕایگەیاند، به‌شی ژمێریاری دەستیکردوە بەپڕۆسەی دابینکردنی بودجە بۆ موچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان بۆ مانگی 12ی 2025.
وەزارەتی دارایی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردەوە، به‌شی ژمێریاریی ده‌ستیكردوه به‌خه‌رجكردنی بودجه‌ی موچه‌ی مانگی 12ی 2025، دابه‌شكردنی موچه له‌ڕێگه‌ی بانكه‌وه هاوشێوه‌ی مانگه‌كانی پێش‌و ده‌بێت.
وەزارەتەکە داوای لەسەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن و بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیا کردوه دوربكه‌ونه‌وه له‌و هه‌واڵانه‌ی فه‌رمی نین و له‌ڕێگه‌ی سه‌رچاوه‌ی نافه‌رمییه‌وه بڵاوده‌كرێنه‌وه‌و ڕای گشتی ده‌شێوێنن، له‌وانه نه‌بونی سیوله بۆ دابه‌شكردنی موچه.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێم ده‌ستیكردوه بهئامادهكاری بۆ ناردنی 120 ملیار دیناری پاره‌ی موچه بۆ به‌غدا، بۆ ئەوەی لەماوەی کەمتر لەدوو ڕۆژدا، وه‌زاره‌تی دارایی عێراق پاره‌ی موچه‌ی مانگی 10ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم بنێرێت.
ئەمە لەكاتێ:دایە، لەهەرێمی كوردستان موچەی مانگی 10 دابەشنەكراوەو چاوەڕێدەكرێت لەدوای دابەشكردنی موچەی مانگی 12 لەعێراق و ڕادەستكردنی 120 ملیار دینار لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە پارەی موچەی مانگی 10 تەمویلبكرێت.
