هۆشداریی به‌عێراق ده‌درێت‌و له‌مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ ئاگادارده‌كرێته‌وه‌

عیراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 4519 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

شاره‌زایه‌كى سه‌ربازیى‌و ستراتیژیى ئوردنى هۆشداریى به‌عێراق ده‌دات‌و ده‌ڵێت، "ئه‌و مه‌ترسیانه‌ى داعش له‌سوریاو ئوردن دروستیكردوه‌ سنوردار نامێنێته‌وه‌، به‌ڵكو ڕوو له‌عێراقیش ده‌كات".


نیزال ئەبوزەید شارەزای سەربازیی‌و ستراتیژیی ئوردنی هۆشداریدا لەوەی ئەو مەترسییەی داعش دروستیدەکات تەنها لەسوریا یان ئوردن سنوردار نییە، بەڵکو ڕاستەوخۆ کاریگەریی لەسەر عێراقیش هەیە.

ئه‌و شاره‌زا سه‌ربازییه‌ ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەمدواییە دژی پاشماوەکانی داعش لەسوریا، کاریگەری جددییان دروستكردوه‌".

ئه‌وه‌شى وتوه‌، "ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییە هاوبەشەی کە لەدژی پاشماوەکانی داعش دەستیپێکردوە، دوای هێرشەکەی 13ی کانونی دوەم دێت کە بوە هۆی کوژرانی دوو سەربازی ئەمریکی‌و وەرگێڕێکی مەدەنی".

ئاماژەی بەوەشکرد، "گروپى تیرۆریستى داعش لەبیابانەکانی سوریا بەتایبەتی لەناوچەکانی ئەلتورایاو ئەلسوخنەو ڕۆژهەڵاتی ته‌دمور کۆبوەتەوە".

ئه‌و شاره‌زا سه‌ربازییه‌ ئوردنیه‌ ده‌ڵێت، "داعش داڕمانی سوپای پێشوی سوریای قۆستوه‌تەوە بۆ ئەوەی خۆی ڕێكبخاته‌وه‌، ئەمەش مەترسی زیاتر بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ‌و بەتایبەت عێراق دروستدەکات، سێگۆشەی سنوری (ئوردن ـ سوریا ـ عێراق) پێشتر بوەتە ناوەندێک بۆ چالاکی‌و چاودێریکردنی داعش".

ئەبوزەید جەختیكرده‌وه‌، "عێراق لەچوارچێوەی بەئامانجگرتنی ڕاستەوخۆی داعشدا دەمێنێتەوە، ئەمەش ڕونکردنەوەیە بۆ بەشداریکردنی هێزەکانی عێراق لەئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکاندا، لەوانە به‌شداریكردنى هێزى ئاسمانیى شانبەشانی سه‌ربازانى ئوردنی‌و ئەمریکی، هێلیکۆپتەری هێرشبردن‌و تۆپخانەی قورس، لەچوارچێوەی لێدانی توانا لۆجستی‌و سەربازییەکانی داعش".

بەپەلە