ناوه‌ندى گه‌ردونناسى میسر یه‌كه‌م ڕۆژى مانگى ڕه‌مه‌زانى ئاشكراكرد

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 4479 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ناوەندی گەردونناسی میسر یه‌كه‌م ڕۆژى مانگى ڕه‌مه‌زانى ئاشكراكردو ده‌ڵێت، "وادەی دەستپێکردنی یه‌كه‌م ڕۆژى مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، ده‌كه‌وێته‌ 19ى 2ى 2026".


ناوەندی گەردونناسی میسر ڕاگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت، "زۆر باس له‌وه‌كراوه‌ 18ى 2 یه‌كه‌م ڕۆژى مانگى ڕه‌مه‌زانه‌، به‌ڵام ڕاستیه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌، 19ى 2ى 2026 یەکەم ڕۆژی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانە".

ده‌شڵێت، "ڕه‌مه‌زانى ئه‌مساڵ تەنها 29 ڕۆژ دەبێت‌و 20ی ئاداریش یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز دەبێت".

ئه‌م زانیاریانه‌ى ناوه‌ندى گه‌ردونناسى میسر لەکاتێکدایە، زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی دوای بینینی مانگ، لەشەوی پێش ڕەمەزان بڕیار لەیەکەم ڕۆژی ڕەمەزان‌و جەژن دەدەن.

بەپەلە