سوپای ئیسرائیل دوو ئەندامی حزبوڵای لوبنان دەکاتە ئامانج

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 94 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ یەکشەممە لە ناوچەی یاتەر لە باشووری لوبنان دوو ئەندامی حزبوڵای لوبنانیان کردە ئامانج و هەواڵی کوژرانی دوو کەس هەیە.

ئەفیخای ئەدرەعی وتەبێژی سوپای ئیسرائیل بە میدیا عەرەبییەکانی ڕاگەیاندووە، هێرشێک بۆ سەر ئەندامێکی حیزبوڵا لە ناوچەی یەتەر لە باشووری لوبنان کراوە.

ڤیدیۆکانی هێرشەکە لە سۆشیال میدیادا بڵاوبوونەتەوە، دەرکەوتووە ئۆتۆمبێلێک ئاگری گرتووە. هەروەها ڕاپۆرتەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە دوو کەس لەو هێرشانەدا کوژراون.
ئ.ح

بەپەلە