شارپرێس:
میدیاى توركیا ورده‌كاریى‌و زانیارییه‌كى نوێى له‌باره‌ى پرۆسه‌ى ئاشتیى‌و هه‌نگاوێكى ئه‌و وڵاته‌وه ئاشكراكرد، ده‌ڵێت، "بڕیارە یاسایەکی نوێ بۆ چوار هه‌زار 200 زیندانی دۆزی پەکەکەو کەجەکەو ئەندامانی دەربکرێت"، سه‌باره‌ت به‌سه‌ركرده‌كانى په‌كه‌كه‌ش زانیاریى نوێ بڵاوكرایه‌وه.
زانیارییه‌كان له‌ژێر ناونیشانى دوەم قۆناغی پڕۆسەی ئاشتیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه بریتیه له‌یاسای لێبوردنی هەنگاو بەهەنگاو بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ى به‌تۆمه‌تى ئه‌ندامێتى په‌كه‌كه‌و كه‌جه‌كه ده‌ستگیركراون.
بەپێی ئه‌و زانیاریانه‌ى ماڵپەری تی 24ی تورکی بڵاویكردوه‌ته‌وه، یاساکە له‌ژێر ناوى (یاسای دەرفەت) دەبێت‌و دوو به‌شى سەرەکی لەخۆدەگرێت، یەکێکیان یاسای (گەڕانەوە بۆ ماڵەوە) و هەروەها (دۆخی دەستگیرکراوو سزادراوانی دۆزی کەجەکەو پەکەکە)یە.
ئه‌وه‌ش هاتوه، "یاساکە باس لەبارودۆخی چوار هه‌زارو 200 سزادراوی دۆزی پەکەکەو کەجەکە دەکات کە بەشێکی زۆریان سزای هەتاهەتاییان بەسەرداسەپێنراوە، یاساکە لەسەر بنەمای تاک بەتاک‌و قۆناغ بەقۆناغ جێبەجێدەکرێت، واتا یاسایەکی گشتگیر نابێت‌و جیاوازی لەنێوان ئەو زیندانییانەدا دەکرێت کە ئەندامی پارتی کرێکاران (په‌كه‌كه) بونەو لەچالاکییەکاندا بەشدارییانکردوەو ئەوکەسانەشی کە هاوکاری پەکەکەیان کردوە".
هه‌روه‌ك سه‌باره‌ت به‌و سه‌ركرده‌و گه‌ریلایانه‌ى له‌چیاكانن، ماڵپه‌ڕه توركیه‌كه ده‌ڵێت، "نزیکەی 950 بۆ هه‌زار 50 ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌كه‌كه) بەبێ بونی هیچ بەربەستێک دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان، به‌ڵام بڕیاروایه سەرکردە باڵاکانی په‌كه‌كه کە لە 30 بۆ 40 کەس ده‌بن‌و لەئاستی بەڕێوەبەریدان، لەعێراق یاخود ئەوروپا ده‌توانن بمێننەوە، چاوەڕواندەکرێت لەم بوارەدا گفتوگۆكانى نێوان (عێراق ـ هەولێر ـ بەغدا) ده‌ستپێبكات.
