شارپرێس:
حكومەتی عێراق ڕەزامەندا لەسەر دابینیكردنی 200 هەزار لیتر نەوت بەبێبەرامبەر بۆ قەزای چەمچەماڵ و بەسەر دوو هەزار خێزاندا دابەش دەكرێت.
14ـی ئەم مانگە نوسراوی فەرمی ئاراستەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی كراوەو تێدا هاتوە،" داواکارن كە ڕێنمایی بەپەلە بۆ وەزارەتی نەوت دەربكەن، بەمەبەستی دابینکردنی بڕی پێویست نەوتی سپی بۆ قەزای چەمچەماڵ و دابەشکردنی بێبەرامبەر بەسەر خێزانە زیانلێکەوتوەکاندا".
بەگوێرەی نوسراوەكە، سودانی كە ڕۆژی 18ـی ئەم مانگە ڕەزامەندی داوە لەسەر بەپێدانی 200 لیتر نەوتی سپی بەبێبەرامبەر بۆ دوو هەزار خێزانی سنوری قەزای چەمچەماڵ کە بەهۆی لافاوەکەوە زیانیان بەرکەوتوە.
بەگوێرەی داواكارییەكە بەشێوەیەكی خێرا دەگەیەندرێتە ئەو خێزانانەی كە لەڕوداوی لافاوەكەدا زیانیان بەركەوتوە.