نێردەكەی ترەمپ هەڕەشەی تۆڵەكردنەوە دەكات

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 645 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نێردەی تایبەتی دۆتاڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا بۆ عێراق ڕایگەیاند، ئەگەر ئەمریکییەکان بکرێنە ئامانج، لەهەر شوێنێکی جیهان بێت، ئەمریكا دەتاندۆزێتەوەو بەبێ بەزەییانە دەتانکوژێت. 


مارك ساڤایا، نێردەی تایبەتی دۆتاڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بۆ عێراق، لەگەڵ بڵاوكردنەوەی وێنەیەكی خۆی لەگەڵ پیت هێگسێت، وەزیری جەنگی ئەمریكا لەپلاتفۆڕمی "X" بڵاوكردەوە، ئەگەر ئەمریکییەکان بکەیتە ئامانج، جا لەهەر شوێنێکی جیهان بێت، ئەوا باقی تەمەنی کورتتان بەدڵەڕاوکێ بەسەر دەبەن و دەزانن ئەمریکا بەدواتانەوەیەو دەتاندۆزێتەوە و بەبێ بەزەییانە دەتانکوژێت.

ئەم پەرەسەندنە دوای هێرشەكەی 13ی ئەم مانگە دێت لەنزیك شاری تەدمور كە بەهۆیەوە دوو سەربازی ئەمریكی و وەرگێڕێكی مەدەنی كوژران و چەند كەسێكی دیكەش برینداربون.

ئەوە لەكاتێكدایە، شەوی ڕابردوو ئەمریكا ئۆپڕاسیۆنی "چاوی هەڵۆ" ی وەك تۆڵەی كوژرانی دوو سەربازی ڕاگەیاندو ژمارەیەك پێگەی داعشی لەسوریا بەئامانج گرت.

بەپەلە