له‌ئیسرائیله‌وه‌ زانیاریى ئاشكرابوو.. بزانه‌ ئێران خه‌ریكى چییه‌

جیهان

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 15715 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پێگەیەکی هەواڵیی ئیسرائیلی بەناوی "وای نێت" بڵاویکردوه‌تەوە، ئێران، پێش جەنگی 12 ڕۆژەی لەگەڵ ئیسرائیل، خەریکی لێکۆڵینەوە بوە بۆ پەرەپێدانی جۆرێکی نوێی چەکی ئەتۆمی، کە بە"یەکگرتنی ناوەکیی خاوێن" (Pure Nuclear Fusion) ناسراوەو هیچ وڵاتێک تائێستا نەیانتوانیوە بەرهەمی بهێنێت.


به‌گوێره‌ى ڕاپۆرتەکە، ئەمجۆرە چەکە پێویستی بەیۆرانیۆم یان پلوتۆنیۆم نییە‌و نزیکەی هیچ تیشکدانەوەو پیسبونێکی ناوەکی بەجێناهێڵێت.

باسی لەوەشکردوە، هۆکاری وردی ئەم لێکۆڵینەوەیە ڕون نییە، بەڵام سیناریۆکان ئەوەدەخەنەڕوو، ڕەنگە بۆ دورخستنەوەی سەرنج بێت لەهەوڵەکانی ئێران بۆ بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمیی باو، یان بۆ تێپەڕاندنی کۆتوبەندە نێودەوڵەتییەکان.

دەشڵێت، "لێکۆڵینەوە هەواڵگرییەکانی ئەمریکاو ئیسرائیل ئاماژە بەوەدەکەن، ئێران لەساڵی 2023وە چەندین ڕێگه‌ی بۆ دەستگەیشتن بەچەکی ئەتۆمی تاقیکردوه‌تەوە، لەوانە یەکگرتنی ناوەکیی‌و شکانەوەی ناوەکیی باو (Fission) کە گونجاوترە".

ئەوەش هاتوە، "شیکەرەوەکانی ئەمریکاو ئیسرائیل گەیشتونەتە ئەو ئەنجامەی کە بەرهەمهێنانی چەکێکی ناوەکی لەسەر بنەمای یەکگرتنی خاوێن لەتوانای تەکنیکیی ئێران بەدەرە".

ئەو ڕاپۆرتە لەکاتێکدایە کە نیگەرانییەکان لەسەر بەرنامەی ناوەکیی ئێران‌و کاردانەوەی گریمانکراوی ئەمریکاو ئیسرائیل زیادیکردوە.

بەپەلە