شارپرێس:
هێزەکانی ئەمریکاش ئەم پرسەیان بەجدی وەرگرتووە و لە چەند
رۆژی رابردوودا لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشدا لەگەڵ هێزی ئاسمانی ئوردون بۆردومانی دە
پێگەی داعشیان لە سنووری ناوچەی تەدمورکرد لە سوریا فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا
سێنتکۆم رایگەیاند لە تۆڵەی کوشتنی دوو سەربازی
ئەمریکی و وەرگێرێکی مەدەنیدا بووە .
هاوکات نیزال ئەبوزەید شارەزای سەربازییو ستراتیژیی
ئوردنی دەڵێت: مەترسییەکانی داعش تەنها بۆ
سەر ئوردن و سوریا نییە و لە داهاتوودا یەخەی عێراق دەگرێتەوە.
دەشڵێت: داعش لەهەوڵی قۆستنەوە و خۆرێکخستنەوەدایە ئەوەش
دوای رووخانی رژێمەکەی ئەسەد و دروستبوونی ئەو بۆشاییە ئەمنییە دێت، ئەمەش مەترسیەکی
جدییە بۆسەر وڵاتانی دراوسێ بەتایبەت عێراق ، کە لە چوارچێوەی بە ئامانجگرتنی
داعشدا دەمێنێتەوە ، هەربۆیە پێویستە عێراق شانبەشانی ئوردن و ئەمریکا، بەهێزی زەمینی
و ئاسمانی بەشداری لە ئۆپراسیۆنەکاندا بکات.
لای خۆشییەوە قەیس
محەمەداوی، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان سەبارەت بە دزەکردنی داعش لە
سنورەکانی سوریا بۆ عێراق وتی: بەدرێژایی نزیکەی ٦١٥ کیلۆمەتر بەگشت ریکارەکان
سنوورەکانیان لەگەڵ سوریا توند و تۆڵکردووە و بەدرێژایی ئەمسال دزەکردن لە
سنوورەکانەوە زۆر کەمبوەتەوە و تا چەند مانگێک گەشتووە بە سفر.
ئاماژەی بەوەشکرد، "بە پشتبەستن بە داتای تەکنەلۆژیای
پیشکەوتوو داتای مۆدێرن، بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تواناکانی چاودێری
ئاسمانی، چالاککردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی و دامەزراندنی بنکەی چاودێری بەدرێژایی
ئەو سنوورانە ".
دەشڵێت: لە ئێستادا هەماهەنگی مەیدانیان هەیە لەسەر ئاستی
فەرماندە بەدرێژایی سنووری عێراق و سوریا، ئەمەش ئاڵوگۆڕی زانیاری و ڕادەستکردنەوەی
کەسانی داواکراو و ڕێگریکردن لە دزەکردن لەخۆدەگرێت.
سەرباری ئەوەش شارەزایانی ئەمنی ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن تەنها
سوریا خاڵی لاواز نییە بۆ دزەکردنی داعش بۆ ناوخۆی عێراق بەڵک و پێویستە سنوورەکانی
نێوان سوریا ئوردن عێراق زیاتر تۆکمە بکرێت.
