فەرماندەیەكی حەشدی شەعبی ڕادەستكردنی چەك بەتاكتیك ناودەبات

عیراق

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 444 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

فەرماندەیەكی حەشدی شەعبی لەوەزارەتی بەرگری عێراق ڕایگەیاند، ڕادەستكردنی چەك بەدەوڵەت تەنها تاكتیكێكی كاتییە.

عەبدولڕەحمان جەزائیری، فەرماندەی حەشدی شەعبی لەوەزارەتی بەرگری عێراق و ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لەكەناڵی عێراق حەدەس ڕایگەیاند،" گروپە چەكدارەكان پێیان وایە لەبەرژەوەندی عێراقە ئەوان بچنە ناو پڕۆسەی سیاسییەوەو بارودۆخەكە هێوەر بكەنەوە".

دوپاتیشیكردەوە،" تێكەڵبونی گروپە چەكدارەكانی عێراق بەپڕۆسەی سیاسی تاكتیكێكی كاتییەو بابەتەكەی ئێمە بابەتی بیروباوەڕە، ئێمە بەئاشكرا شتێك دەكەین و لەژێر مێزەكانەوە شتێكی تر دەكەین".

ئەمە لەكاتێكدایە، لەعێراق لەڕێگەی وەزارەتی ناوخۆوە چەند مانگێكە كار بۆ كۆكردنەوەی چەكی دەست گروپە چەكدارەكان دەكرێت.