شارپرێس:
نوێنەری عەلی خامنەیی لە مەشهەد رایدەگەیەنێت، ئیبراهیم
ڕەئیسی سەرۆک کۆماری پێشوی ئێران بەهۆی ڕوداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەوە نەمردوە،
بەڵکو لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژراوە.
کەناڵی "ئیتا" لە سەکۆی تێلەگرام کە تایبەتە بە ئەحمەد
عەلەمولهودا نوێنەری ڕابەری
ڕژێمی ئێران و پێشنوێژی مەشهەد، لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردوە،" بەشێک
لە وتارەکانی ئەحمەد عەلەمولهودا لەنوێژی هەینیدا لەلایەن میدیاکانی ئێرانەوە
سڕاونەتەوە، چونکە ناوبراو لەو وتارەدا ئاماژەی بە وردەکاریی کوژرانی ئیبراهیم رەئیسی
سەرۆک کۆماری پێشوی ئێران کردوە، کە پێشتر وەک ڕوداوێکی فڕۆکەوانی باسدەکرا
".
ئەوەشیخستەڕوو،" بەداخەوە بە هەوڵێکی نامەردانە ئیبراهیم رەئیسییان
تیرۆرکرد و لە کتێبێکدا کە بەم دواییانە بڵاوکراوەتەوە، وردەکاریی ئەو تیرۆرکردنە
لەلایەن ئیسرائیلەوە بە تەواوی ڕونکراوەتەوە ".
ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر دەسەڵاتدارانی ئێران چەندینجار جەختیان لەوە کردوەتەوە، کە روداوی گیان
لەدەستدانی ئیبراهیم رەئیسی و وەزیری دەرەوەی پێشوی ئێران هیچ دەستوەردانێکی
دەرەکی تێدا نەبوو، بەڵکو تەنها ڕوداوێکی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە بوە.