شارپرێس:
حەیان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوت، ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند، ڕێژەی وەبەرهێنان لە پرۆژەکانی غاز لە وڵاتدا لەسەدا 70ی تێپەڕاندووە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی نەوت، حەیان عەبدولغەنی لە میانی کۆبوونەوەیەکدا ڕایگەیاند کە ڕێژەی وەبەرهێنان لە غاز گەیشتووەتە ٧٤% لەم کابینەیەدا، لە کاتێکدا پێشتر ٥٣% بووە، ئەم زیادبوونە دەگەڕێتەوە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی وەبەرهێنانی غاز لە کێڵگە نەوتییەکان.
هەروەها جەختی لە گرنگی پڕۆژەی وەبەرهێنانی غاز کردەوە کە لەلایەن کۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی جێبەجێ دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، "پرۆژەکانی وەبەرهێنان لە غاز و پەرەپێدانی کێڵگە غازییەکان بەشدارن لە دابینکردنی سووتەمەنی بۆ وێستگەکانی کارەبا لە وڵاتەکەدا".
وەزیری نەوت لە مانگی تەمموزی ڕابردوودا ڕایگەیاند، وەزارەتەکە بەردەوامە لە پلانەکەی بۆ وەستاندنی تەواوەتی سووتانی غاز لە عێراق تا ساڵی 2029.
ئ.ح