شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى عیماد مه‌توری ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌سره ئاشكرایكردوه، بڕیاره ڕۆژی سبه‌ینێ دوشه‌ممه ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان له‌سه‌ر پرسی به‌هه‌رێمبونی پارێزگاكه‌یان كۆببێته‌وه‌و ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه بدات.
به‌وته‌ى ئه‌ندامه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى به‌سره، هه‌نگاوه‌كه مانای جیابونه‌وه نییه له‌عێراق، به‌ڵكو گۆڕانكارییه‌كی ئیدارییه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافه‌كانی ئه‌و پارێزگایه، بۆ ئه‌وه‌ش وه‌كو باسیكردوه، هاودەنگییەکی سیاسیی لەناو ئەنجومەنەکە هەیە لەبارەی ئەو دۆسیەیە.
مهتورى جه‌ختیكرده‌وه، "هه‌فته‌ی داهاتوو به‌داواكارییه‌كی فه‌رمیی، ئه‌و دۆسییه بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق به‌رزده‌كرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێكاره‌كان بگیرێنه‌به‌ر، ئه‌و هه‌نگاوه‌ش له‌چوارچێوه‌یه‌كی یاسایی‌و دهستوریدایهو له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی خۆجێیی ناكۆك نییه".
چاودێرانى سیاسیش پێیانوایه، شێوازى فیدراڵى حوكمڕانى له‌عیراق، نمونه‌یه‌كى ناباوو ناوازه‌یه له‌نێو وڵاتانى فیدراڵیدا، چونكه تائهندازهیهكى زۆر به‌ره‌نجامى داواكارییهكى تاكلایه‌نه‌ى هه‌رێمى كوردستان بوو (به‌شێكى زۆرى لایه‌نه سیاسییه‌كانى دژبه‌رى ئه‌و شێوازه بون)، بۆ دوباره پێكهێنانهوهى عێراق وه‌ك ده‌وڵه‌تێك له‌سه‌ر ته‌واوى سنوره‌كه‌ى.
ده‌شڵێن، "هه‌رچه‌ندە، ده‌ستورى عێراق هه‌وڵى ئهوهىدابوو ئه‌و نه‌نگییه چاره‌سه‌ربكات له‌ڕێگه‌ى پێدانى مافى دەستوریى بهپارێزگایهك یان زیاتر به‌چه‌ند ڕێكارێكى دیاریكراو بگوازێته‌وه بۆ هه‌رێمێكى فیدراڵى، وه‌ك له‌ماده‌ى (119)ى دەستوردا ئه‌و مافه‌ى داوه، به‌وه‌ى هه‌ر پارێزگایه‌ك یان زیاتر مافى پێكهێنانى هه‌رێمى هه‌یه له‌ڕێگه‌ى گشتپرسییه‌وه، بهداواكارییهك".
شاره‌زایانى یاسایی-ش ده‌ڵێن، "داواكارییه‌كه به‌سێ ڕێگه ده‌بێت، دوو ڕێگه‌ى لهدەستورهكهدا هاتوه، یه‌كه‌میان: داواكارییه‌ك لهسێیهكى ئه‌ندامانى هه‌ر ئه‌نجومه‌نێك له‌و ئه‌نجومه‌نى پارێزگایانه‌ى مه‌به‌ستییان پێكهێنانى هه‌رێمه، دوه‌میان: داواكارییه‌ك لهدهیهكى ئەندامانی دەنگدەرانی هه‌ر پارێزگایه‌ك له‌و پارێزگایانه‌ى مه‌به‌ستییان پێكهێنانى هه‌رێمه، هه‌رچى ڕێگه‌ى سێیه‌میشه ئه‌وا له‌یاسادا هاتوه، ئه‌ویش بریتییه (له‌حاڵه‌تى داواكاریى چونهپاڵى یه‌كێك له‌پارێزگاكان بههەرێمێکەوە، داواكارییه‌كه له‌ڕێگه‌ى سێیه‌كى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا په‌یوه‌ست بێت بهڕهزامهندیى سێیه‌كى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى یاسادانانى هه‌رێمه‌كانه‌وه)".
