بومەلەرزەیەکی بەهێز تایوانی هەژاند

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 118 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

بەگوێرەی ڕاپۆرتی نووسینگەی کەشناسی ناوەندیی تایوان، ڕۆژی شەممە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧ پلە لە ناوچەیەکی شاری یلان لە کەناراوەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی تایوان ڕوویداوە.

نووسینگەکە، ئاماژەی بەوەشکردووە، بوومەلەرزەکە بیناکانی تایپێی پایتەختی هەژاندووە و قووڵاییەکەی ٧٣ کیلۆمەتر بووە. 

دەزگای نیشتمانی بەرگری شارستانی  ڕایگەیاندووە، هەڵسەنگاندنی زیانەکان دەکەن.

 شایەتحاڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاندووە، بوومەلەرزەکە لە ناوچەی تایپێ هەستی پێکراوە.

بوومەلەرزەکە چەند ڕۆژێک دوای بوومەلەرزەیەکی ترە بە گوڕی ٦.١ پلە لە بەشی باشووری ڕۆژهەڵاتی دوورگەی تایوان ڕوویدا.