شارپرێس:
دواى په‌یامێكى وه‌زیرى به‌رگریى توركیا سه‌باره‌ت بهدۆخى سوریا‌و ڕاگه‌یاندنى پشتیوانى بۆ په‌لاماردانى گه‌ڕه‌كه كوردیهكانى ئهشرهفیهو شێخ مه‌قسود، په‌رله‌مانتارێكى كورد هاتهدهنگو له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت، "هزرێک چەپڵە بۆ جیهادییەکان لێبدات، ئیتر چۆن لەگەڵ کورد ئاشت دەبێتەوە".
دوێنێ هه‌ینى، یاشار گولەر وەزیری بەرگریی تورکیا په‌یامێكى له‌تۆڕى ئێكس بڵاوكردهوهو نوسیبوى، ئه‌وان وه‌ك توركیا پێشوازیى له‌و هێرشو په‌لامارانه ده‌كه‌ن كه كراوه‌ته‌سه‌ر هه‌ردوو گه‌ڕه‌كى ئهشرهفیهو شێخ مه‌قسود له‌شارى حه‌له‌ب.
وه‌زیرى به‌رگریى توركیا هه‌ر له‌په‌یامه‌كه‌یدا، هێزه‌كانى ئاسایشى كوردى "به‌تیرۆریست" ناوبردبوو جهختیكردبوهوه، هه‌موو پشتیوانییه‌كى حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رع دهكهنو ئاماده‌ى هه‌موو هاوكارییهكن.
ئه‌م په‌یامه ژماره‌یه‌ك له‌په‌رله‌مانتارانى كوردى له‌په‌رله‌مانى توركیا هێنایه دهنگو هه‌ریه‌ك به‌جۆرێك وهڵامیانداوهتهوهو هۆشدارییان بهئهردۆغانو حكومهتهكهیداوه، سه‌باره‌ت بهلهبارچونى پرۆسه‌ى ئاشتیى.
سری ساکیک لهفهیسبوكى خۆى نوسیویهتى، "كاتێك وەزیری بەرگریی توركیا په‌یام بدات له‌باره‌ى هێرشى سه‌ر گه‌لى كورد‌و بڵێت ئێمه زۆر خۆشحاڵین‌و پێشوازیی لەکۆمەڵکوژکردنی گه‌لى کورد لەشارى حەلەب ده‌كه‌ین لەلایەن جیهادییە توندڕهوو تیرۆریستهكانهوهو هه‌موو پشتیوانیه‌كیان بۆ نیشانبدات، كه‌واته مافى خۆمانه بپرسین، ئاخۆ هزرێک چەپڵە بۆ جیهادییەکان لێبدات، لەبەرئەوەی کورد کۆمەڵکوژ دەکەنو بشڵێت دڵخۆشن بەم کۆمەڵکوژییه، ئیتر چۆن وه‌زیرى بهرگریىو حكومهتو ده‌سه‌ڵاتى توركیا نیهتو نیازى ئاشتبونه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌لى كورد جێبه‌جێده‌كات؟"
لە 6ی ئه‌م مانگه‌وه واته چوار ڕۆژه، گروپه چه‌كداره توندڕهوو تیرۆریستیه‌كانى سوریا كه حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رع پشتیوانی‌یان لێده‌كات‌و ناویان له‌لیستى گروپ‌و ڕێكخراوه سزادراوه‌كانى جیهانیدایه، په‌لاماریان بۆسەر هەردوو گەڕەکی ئەشرەفیەو شێخ مەقسود لەحەلەب دەستپێکردوە، به‌ڵام به‌توندى له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانى كورده‌وه وه‌ڵامدراونه‌ته‌وه.
