شارپرێس:
سوپاكه‌ى ئه‌حمه‌د شه‌رع ئاشكرایده‌كات، له‌كاتژمێر 3وه هه‌موو جوڵه‌و پێكدادانێكى سه‌ربازیى ڕاگیراوه‌و دواتر ته‌واوى دۆسیه‌ى ئه‌وشاره، ڕاده‌ستى ئاسایشى ناوخۆیى سه‌ر به‌حكومه‌ت له‌حه‌له‌ب ده‌كرێت، به‌رپرسێكى ئاسایشى سه‌ر به‌دیمه‌شقیش چوه یه‌كێك له‌كۆڵانه‌كانى شێخ مه‌قسودو په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه.
به‌گوێره‌ى وته‌ى محه‌مه‌د عه‌بدولغه‌نى كه به‌رپرسێكى باڵاى ئاسایشى حكومه‌تى سوریایه له‌حه‌له‌ب، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر چوه یه‌كێك له‌كۆڵانه‌كانى گه‌ڕه‌كى شێخ مه‌قسودو به‌خه‌ڵكه‌كه‌ى وت، "سوپا پێیڕاگه‌یاندوین، له‌كاتژمێر 3وه هه‌موو جوڵه‌یه‌كى سه‌ربازیى، له‌شێخ مه‌قسودو ئه‌شره‌فیه ڕاگیراوه".
به‌وته‌ى ئه‌و به‌رپرسه‌ى ئاسایشى حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رع، "وه‌زاره‌تى به‌رگریى سوریا جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كردوه‌ته‌وه، دۆسیه‌ى ئه‌مینى شێخ مه‌قسودو ئه‌شره‌فیه، ڕاده‌ستى ئاسایشى ناوخۆى حكومه‌ت ده‌كرێت‌و هیچ هێزێكى سه‌ربازیى له‌ناوخۆى حه‌له‌ب نامێنێت".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، تائێستا دوكه‌ڵ به‌ئاسمانى هه‌ردوو گه‌ڕه‌كه كوردنشینه‌كه‌ى حه‌له‌به‌وه ده‌بینرێت‌و ناوه ناوه‌ش ده‌نگى ته‌قه ده‌بیسترێت، به‌ڵام تائێستا ورده‌كاریى زیاتر له‌وباره‌یه‌وه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
دوای پێنج ڕۆژ لەڕوبەڕوبونەوەی چەکداریی توند لە هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسودو ئەشرەفییە لەحەلەب، ئه‌مڕۆ سوپاكه‌ى شه‌رع ڕایگەیاند، تاکلایەنه لەدوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممەوه سەرجەم ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان ڕاگرتوە، به‌ڵام تائێستا ئاسایش‌و شه‌ڕڤانانى كورد هیچ زانیارییه‌كى له‌وباره‌یه‌وه بڵاونه‌كردوه‌ته‌وه.