شارپرێس:
كەمێك پێش ئێستا هێزەكانی سوریای دیموكرات باڵەخانەی پارێزگای حەلەبیان بۆردومان كرد.
كەناڵی جەزیرە بڵاویكردەوە هەسەدە بە درۆن باڵەخانەی پارێزگای حەلەبی بۆردومان كردووە لەكاتێكدا كۆنگرەی رۆژنامەوانی وەزیری راگەیاندن و پارێزگاری حەلەب هەبووە.
هاوكات هەسەدە درۆنی ئاراستەی چەند گەڕەكێكی دیكەی شاری حەلەب كردووە.
سەرچاوەكانی كەناڵی جەزیرە دەڵێن درۆنەكانی هەسەدە بەئاسمانی حەلەبدا دەسوڕێنەوە.
هاوكات هەسەدە لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت هێزەكانیان هیچ شوێنێكی مەدەنییان لەشاری حەلەب نەكردووەتە ئامانج.
نوێدەكرێتەوە...