شارپرێس:
ڕۆژنامه‌نوسێكى نزیك له‌حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رع زانیاریى مه‌ترسیدار ئاشكراده‌كات‌و ده‌ڵێت، "دواى ئه‌شره‌فیه‌و شێخ مه‌قسود نۆره‌ى ناوچه‌كانى دیكه‌ى باكورو ڕۆژهه‌ڵاتى فوراتیش دێت"، ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "سوپاى عه‌ره‌بى سوریا تا قامیشلۆ ناوه‌ستێت‌و ده‌بێت مه‌زڵوم عه‌بدى‌و هێزه‌كه‌شى خۆیان ڕاده‌ست بكه‌ن".
مو‌سا عومه‌ر ڕۆژنامه‌نوسى نزیك له‌ئه‌حمه‌د شه‌رع‌و حكومه‌ته‌كه‌ى له‌چاوپێكه‌وتنێكى ته‌له‌فزیۆنیدا ڕاسته‌وخۆ شه‌ڕڤانانى كوردى به‌لایه‌نگرانى به‌شار ئه‌سه‌د ناوبرد‌و جه‌ختیكرده‌وه، "هیچ ده‌رفه‌تێك نه‌ماوه‌و بڕیاردراوه، ده‌بێت ئه‌شره‌فیه‌و شێخ مه‌قسود بگه‌ڕێنه‌وه ژێر كۆنترۆڵى حكومه‌تى سوریا‌و هه‌رچى گروپه یان ده‌بێت خۆیان ڕاده‌ستبكه‌ن یان ده‌بێت له‌ناو ببرێن".
ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسه عه‌ره‌به‌ى نزیك له‌ئه‌حمه‌د شه‌رع جه‌ختیكرده‌وه، "ئه‌مه‌ى ئێستا له‌سوریا هه‌یه هه‌رگیز قبوڵناكرێت، قبوڵناكرێت ناوچه‌یه‌كى فراوان له‌ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌تى دیمه‌شق بێت، ده‌بێت حوكمى سوپاى عه‌ره‌بى سوریا به‌سه‌ر ته‌واوى ناوچه‌كانى سوریادا هه‌بێت".
ئه‌وه‌شى وت:"بڕیارى حكومه‌تى دیمه‌شق ئه‌وه‌یه، دواى ئه‌شره‌فیه‌و شێخ مه‌قسود، پێشڕه‌ویه‌كان ناوه‌ستن هه‌تا ده‌گاته قامیشلۆ، ئه‌وكاتیش ده‌بێت مه‌زڵوم عه‌بدى‌و هێزه‌كه‌ى خۆیان ڕاده‌ستبكه‌ن، چونكه ده‌رفه‌تمان زۆر پێدان، به‌داخه‌وه به‌هیچ ڕازینه‌بون".
له‌وه‌ڵامى پرسیارى پێشكه‌شكارى به‌رنامه‌كه‌دا ئاخۆ، سوپاى عه‌ره‌بى هیچ بڕیارێكى هه‌یه بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ى ناوچه داگیركراوه‌كانى كه ئێستا سوپاى ئیسرائیلى تێدایه؟ ڕۆژنامه‌نوسه نزیكه‌كه له‌ئه‌حمه‌د شه‌رع وتى، "دواى گه‌یشتنمان به‌قامیشلۆ، به‌دڵنیاییه‌وه هه‌موو شوێنه داگیركراوه‌كانمان وه‌رده‌گرینه‌وه".
