شارپرێس:
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ له‌كاتى په‌لامارى سه‌خت‌و دژوارى گروپه‌كانى سه‌ر به‌ئه‌حمه‌د شه‌رع بۆسه‌ر گه‌ڕه‌كى شێخ مه‌قسود، پێنج شه‌ڕڤانى كورد خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه ناو ئه‌و هێزانه‌و چالاكیى گیانبازییان ئه‌نجامداو هێزه‌كه‌ى شه‌رعیان توشى شۆك كردوه‌و زیانێكى گه‌وره‌یان پێگه‌یاندون.
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ گروپه‌كانى شه‌رع ویستویانه لەڕێگەی (کۆڵانی زخورەوە) بچنە ناو گەڕەکی شێخ مەقسود، به‌ڵام پێنچ شەڕڤانی ئاسایشی ناوخۆ، بەشێوەیەکی فیدایی، خۆیان گه‌یاندوه‌ته ناو گروپەكان‌و چالاکی گیانبازییان ئه‌مجامداوه‌و گورزی کوشندەیان لێداون.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى میدیاى فه‌رمیى ڕۆژئاواى كوردستان ئاشكرایكردوه، "پێنچ شەڕڤانی ئاسایشی ناوخۆ، لەشێخ مەقسود بەشێوەیەکی فیدایی چونه‌ته‌سەر گروپە چەتەکان‌و چالاکی گیانبازییان ئەنجامداوه‌و به‌هۆیه‌وه گروپه‌كانى دیمه‌شقیان توشى شۆك كردوه‌و زیانێكى گه‌وره‌یان لێداون‌و ژماره‌یه‌كى زۆریان كوژراون".
زانیارییه‌كان ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، ئه‌و شەڕڤانانه‌ى چالاكییه گیانبازییه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه پێكهاتون له‌هه‌ریه‌ك له(هاوار، دلبیرین، فەراشین، دەنیزو ڕۆژبین).