شارپرێس:
ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ رایگەیاند شەڕ بەردەوامە و توانیومانە 3 تانك تێكبشكێنین.
ئاسایشی ناوخۆ دەڵێت شەڕی كۆڵان بە كۆڵان لە گەڕەكی شێخ مەسقوود بەردەوامە و هێزەكانمان توانیویانە سێ تانكی میلیشیاكانی دیمەشق تێكبشكێنن.
دەشڵێت بۆردومانی درۆنی بایراكداری توركی بەردەوامە و ژیانی مەدەنییەكان لەمەترسیدایە.