شارپرێس:
سه‌رۆكى ڕۆحانى دروزه‌كانى سوریا له‌باره‌ى په‌لاماره‌كانى سه‌ر گه‌لى كورد له‌شارى حه‌له‌ب هاته‌ده‌نگ‌و له‌په‌یامێكدا ده‌ڵێت، "ئەوەی حكومه‌تى سوریا ده‌یكات له‌حه‌له‌ب، جینۆسایده‌و هەوڵی گۆڕینی دیمۆگرافیایە"، ده‌شڵێت، "ئه‌وانه‌ى په‌لامارى كورد ده‌ده‌ن، گروپی عەسابەو تەکفیرین، ئێمەش لەپاڵ برا کوردەکانمان دەوەستین بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافە جوگرافیی‌و مێژویی‌و مرۆییەکانیان‌و ڕەحمەت بۆ ڕۆحی شەهیدەکانیان دەنێرین".
شێخ حیکمەت سەلمان هەجەری سەرۆکی سەرۆکایەتیی ڕۆحیی یەکگرتوی دروزەکان له‌سوریا نوسراوێكى تایبه‌تى له‌باره‌ى په‌لاماره‌كانى سه‌ر گه‌لى كورد له‌سوریا بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و نوسیویه‌تى، "ئیدانەی هێرشی داگیرکاریی هێزەکانی سوریا دەکەین بۆ سەر گه‌لى کورد لەشارى حەلەب، ئه‌وانه‌ى په‌لاماری كوردیانداوه گروپی عەسابەو تەکفیرین".
شێخ حیكمه‌ت داوا لەکۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات ڕۆڵی خۆیان بگێڕن، چونكه وه‌كو جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، "ئەوەی لەحەلەب ڕودەدات، جینۆسایدی کەمینەکانی سوریایەو هەوڵی گۆڕینی دیمۆگرافیایە".
ده‌شڵێت، "ئێمە وه‌كو دروزه‌كان، لەپاڵ برا کوردەکانمان دەوەستین بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافە جوگرافیی‌و مێژویی‌و مرۆییەکانیان‌و ڕەحمەت بۆ ڕۆحی شەهیدەکانیان دەنێرین".
له‌كۆتاییشدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردوه، "سوریای تۆمەتباره بەوەی لەگەڵ په‌لاماره‌كانیدا، چەواشەکاریی میدیاییش دەکات بۆ شێواندنی ڕاستییەکان، هه‌ربۆیه داواده‌كه‌ین هه‌رچى زوه ده‌ستوه‌ردانى نێوده‌وڵه‌تى بكرێت‌و ڕێگه به‌فراوانتربونى جینۆسایدى گه‌لى كورد نه‌درێت".
