شارپرێس:
شه‌وى ڕابردوو و به‌یانى ئه‌مڕۆ-یش وه‌زاره‌تى به‌رگریى حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رع ڕایگه‌یاند، چه‌كداره‌كانیان توانیویانه بگه‌نه ناوه‌ندى گه‌ڕه‌كى شێخ مه‌قسود له‌حه‌له‌ب، له‌به‌رامبه‌ریشدا هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده) ڕاگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت، "شێخ مه‌قسود له‌ده‌ستى شه‌ڕڤانانى كورددایه‌و ئه‌وه‌شى سوریا ده‌یڵێت، درۆیه".
له‌شه‌وى ڕابردوه‌وه وه‌زاره‌تى به‌رگریى حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رع، له‌ڕێگه‌ى میدیاكانیه‌وه به‌رده‌وامه له‌بڵاوكردنه‌وه‌ى ده‌نگۆى داگیركردنى گه‌ڕه‌كه كوردیه‌كانى حه‌ل (ئه‌شره‌فیه‌و شێخ مه‌قسود).
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ریش كه‌ناڵى ڕۆناهى تى ڤى به‌ناوى هه‌سه‌ده‌وه ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى ڕه‌تكرده‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "تۆمەتەکانی کۆنترۆڵکردنی شێخ مەقسود ڕاست نین".
هەسەدە جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، "مەبەست لەو تۆمەت‌و درۆیانه، بۆ پەردەپۆشکردنی تاوان‌و کارەکانیانە، چونكه تائێستاش چەتەکانی حكومه‌تى دیمه‌شق، بەبەردەوامی بەچەکی قورس‌و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، تۆپباران‌و بۆردوماى گەڕەکی شێخ مەقسودو ئه‌شره‌فیه دەکەن".
ئه‌وه‌ش هاتوه، "شه‌وى ڕابردوو لانیکەم حه‌وت جار نەخۆشخانەی خالید فه‌جر تۆپباران کراوە، لەشێخ مەقسود پێکدادانێکی قورس لەنێوان شه‌ڕڤانانى كورد‌و چەتەکانی سوریا هەیە، باندەکان بەتانک‌و هاوەن‌و فڕۆکەی سیخوڕیی هێرشدەکەن".
له‌لایه‌كى دیكه‌وه ئیدارەی خۆسەر له‌بانگەوازێکی بەپەلەدا ناهه‌موارى دۆخى حه‌له‌ب ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "بەئامانجگرتنی نەخۆشخانەی خالید فه‌جر تاوانێکی مرۆییە، ئەگەر هێرشەکان بەردەوامبن، کارەساتی مرۆیی ڕودەدات، بۆیه داوا لەکۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین، بەپەلە دەستوەردان بکات".
میدیاكان ئاشكرایانكردوه، گروپه‌كانى سه‌ر به‌شه‌رع، گەیشتونەتە نێو نەخۆشخانەى شەهید خالید فەجر لەشێخ مەقسود، به‌ڵام ئیداره‌ى خۆسه‌ر جه‌ختده‌كاته‌وه، "نه‌خۆشخانه‌كه داگیرنه‌كراوه، به‌ڵام بۆردومانێكى دژوارى له‌سه‌ره".
ئەو هەڵکشانە سەربازییە دوای ئەوەدێت، لە 6ی ئه‌م مانگه‌وه پێکدادانی سەخت لەنێوان گروپه‌كانى سه‌ر به‌شه‌رع‌و شەڕڤانانی کورد لەگەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە دەستیپێکرد، به‌گوێره‌ى ئامارە فەرمییەکان، شەڕ بوەته هۆی کوژرانی لانیکەم 21 مەدەنی‌و ئاوارەبونی زیاتر لە140 هه‌زار کەسی دیکە، به‌ڵام ڕۆژنامەوانێكى كورد له‌گه‌ڕه‌كى شێخ مەقسود وتویه‌تى، تائێستا زیاتر له 50 کەس گیانیان لەدەستداوەو زیاتر لە 150 كه‌سیش بریندارن.
