شارپرێس:
ئیدارەی خۆسەرى لەپەیامێكدا ڕایگەیاند، پەرەسەندنەكان لەلایەن دیمەشقەوە مەترسیەكی گەورەیەو هەڕەشەیه بۆ سەر ئەو دەرفەتی ئاشتی و سەقاگیرییەی ماوە لەسوریا و دەڵێت،" داوا لەهەموو هێزەکانی سوریا دەکەین یەکگرتوو بن لەڕەتکردنەوەی وتاری رقاوی و کاربكەن بۆ سوریایەکی نا ناوەندی".
ئیدارەی خۆسەری باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە،" بەقوڵی نیگەرانین و سەرزەنشتی ئەو هەڵكشانە بێ پاساو و ناڕەوایە دەكەین كە لەلایەن هێزەکانی حکومەتی ڕاگوزەرەوە ئەنجامدەدرێت".
لەڕاگەیەندراوەكەدا هاتوە،"پەرەسەندنەكان لەلایەن دیمەشقەوە مەترسیەكی گەورەیەو هەڕشەیه بۆ سەر ئەو دەرفەتی ئاشتی و سەقاگیرییەی ماوە لەسوریا و هەڵگیرسانی شەڕی نوێ یان پەنابردن بۆ هەڵکشانی سەربازی دەبێتە هۆی تێکدانی هەر پرۆسەیەکی سیاسی جددی".
دەشڵێن،" جەخت لەسەر زمانی دیالۆگ و گفتوگۆی بەرپرسیارانە دەکەینەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان، دور لەزمانی هەڕەشە و شەڕ و داوا لەهەموو هێزەکانی سوریا دەکەین یەکگرتوو بن لەڕەتکردنەوەی وتاری رقاوی و کاربكەن بۆ سوریایەکی نا ناوەندی".