شارپرێس:
چەکدارانی دیمەشق و سوپای تورکیا لەرێی درۆنەوە چەند هێرشێکیان بۆ سەر
ناوچەکانی نزیک بەنداوی تشرین ئەنجامدا.
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریا دیموکرات لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی
بەوەکرد،" گروپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی کاتی سوریا و سوپای تورکیا زیاتر
لە شەش هێرشیان لەرێی درۆنەوە بۆ سەر بەنداوی تشرین و گوندەکانی دەوروبەری ئەنجامدا
".
ئەوەشیخستەڕوو، هێرشەکان تەنها زیانی ماددیان هەبوە، تاکو ئێستا ئەو
فڕۆکانە بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە.