نێردەی ئەمریکا بۆ سوریا سەردانی هەولێر دەکات

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 650 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بڕیارە لەچەند ڕۆژی داهاتودا تۆم باراک، نێردەی دۆناڵد ترەمپ بۆ سوریا سەردانی شاری هەولێر بکات، میدیای سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستانیش دەڵێت، ئەجێندای کۆبونەوەکانی نێردەی ترەمپ لە هەولێر تاوتوێکردنی پێگەی کورد لە سوریای نوێ و پاراستنی مافەکانیان لەخۆدەکرێت.

میدیای سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاویکردەوە،  ئەم سەردانە پاش پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی دێت، کە ڕۆژی هەینی ڕابردوو لە نێوان مەسعود بارزانی و تۆم باراک ئەنجامدرا، لەو پەیوەندییەدا هەردولا جەختیان لە پێویستیی هەنگاوی جددی بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و کەمکردنەوەی گرژییەکانی حەلەب کردبوەوە.

ئەوەشیخستەڕوو،  واشنتن دەیەوێت لە ڕێگەی هەولێرەوە نەخشەی ئایندەی کورد لە سوریا و سەقامگیریی گشتیی ناوچەکە دابڕێژێتەوە، ئەمەش پێگەی هەرێمی کوردستان وەک "چەقی دیپلۆماسیی ناوچەیی" بەهێزتر دەکات.