هۆکاری پاشگەزبونەوەی ترەمپ لە هێرشکردنەسەر ئێران ئاشکرادەکرێت

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 3666 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

رۆژنامەیەکی ئیسرائیلی ئاشکرای دەکات، ناتانیاهۆ داوای لە ترەمپ کردوە هێرشەکەی بۆ سەر ئێران دوابخات، چونکە لەئێستادا ئیسرائیل ئامادە نییە بۆ وەڵامدانەوەی هێرشی چاوەڕوانکراوی ئێران.


رۆژنامەی "ئیسرائیلهیۆم" بڵاویكردوەتەوە، دۆناڵد ترەمپ قسەی لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆكی وەزیرانی ئیسرائیل كردوەو ناتانیاهۆ بە ترەمپی راگەیاندووە، ئیسرائیل لە ڕوی بەرگرییەوە ئامادە نییە بۆ وەڵامدانەوەی هێرشی فراوانی ئێران .

هاوكات ماڵپەڕی "ئاکسیۆس" ئاشكرایكردوە، ترەمپ  دانوستانی راستەوخۆ لەگەڵ خامنەیی كردوە بە مەرج لە بەرامبەر نە روخاندنی رژێمی ئێران.

لەلایەکی دیکەوە، وتەبێژی كۆشكی سپی دەڵێت، لە سێدارەدانی 800 كەس لە ئێران بەرنامەی بۆ دانرابوو دوێنێ‌ جێبەجێبكرێت، بەڵام دوای هەڕەشەکانی ترەمپ پرۆسەكە راگیرا.

وتيشى، سەرۆک ترەمپ و تیمەکەی لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکەن و هەموو بژاردەكان تائێستا كرایەوە.