ڕوانگەی سوری هۆشداری لەجەنگێكی مەترسیدار لەگەڕەكە كوردییەكانی حەلەب دەدات

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 951 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەڕێوەبەری ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندووە کە شەڕی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە دوای هەڵکردنی گڵۆپی سەوزی هاکان فیدان بۆ ڕێککەوتنی نێوان ئیسرائیل و دەسەڵاتدارانی سووریا دەستی پێکردووە.

 
رامی عەبدولرەحمان بەڕێوەبەری ڕوانگەکە باسی لەوەکردووە کە ئەم ڕێککەوتنە کە بەم زووانە دەردەکەوێت، گۆڕانکاریی لە باشووری سووریا و سەپاندنی هەژموونی ئیسرائیل یان لایەنێکی جێ ڕەزامەندی ئەوان لەخۆدەگرێت. باسی لەوەشکردووە  کە ئێستا ململانێیەکی گەورە لە نێوان ئیسرائیل، تورکیا، ئەمریکا و ڕووسیا لەسەر سووریا هەیە.

 

هەروەک دەڵێت: لە شێخ مەقسوود چەکدارانی سووری و بیانی تاوانی گەورەیان ئەنجامدا و تەرمی قوربانیانیان لە باڵەخانەکان فڕێداوە. هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی فوڕات پشتیان لە "هەسەدە" نەکردووە، بەڵام لە حەلەب دۆخەکە جیاوازە چونکە هەسەدە  لەو ناوچەیە تەنیا بووە، هاوکات هێزەکانی حکوومەتی دیمەشق هەوڵی کۆنترۆڵکردنی پێگەکانی هەسەدە لە دێر حافر دەدەن و درۆنی تورکیاش هاتووەتە ناو شەڕەکە.

 

لە کۆتاییدا، بەڕێوەبەری روانگەی سوری تەحەدای ئەحمەد شەڕع دەکات لیژنەیەکی سەربەخۆ پێکبهێنێت بۆ لێکۆڵینەوە لەوەی کێ شەڕی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوودی دەستپێکرد، و کێ گەڕەکەکانی جەمێلییە و مەیدانی بۆردوومان کرد.

بەپەلە