شارپرێس:
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشەكانی هێزەكانی حكومەتی سوریاوە مەترسی ئاواره‌بونی زیاتر له 170 هه‌زار هاوڵاتی مه‌ده‌نی هەیە لەدێر حەفەرو دەڵێت،" دەبێت كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ین كه ئه‌م تاكتیكه مه‌ترسیدارانه ئیدانه بكه‌ن".
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هه‌سه‌ده له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "هێزەکانمان بەتوندی ئەو ئیدیعایانە ڕەتدەکەنەوە وەك وەزارەتی بەرگری لەدیمەشق بانگەشەی بۆ دەكات سەبارەت بە رێگریکردن لە هەڵاتنی هاوڵاتیانی مەدەنی لەشاری دێرحەفەر".
دوپاتیكردەوە، پەکخستنی جموجۆڵی مەدەنییەكان لەناوچەکەدا دەگەڕێتەوە بۆ پەرەسەندنی سەربازی و كۆكردنەوەی هێزو تۆپبارانی بەردەوام لەلایەن گروپە چەكدارەكانی سەر بەدیمەشقەوە.
هه‌سه‌ده باسی له‌وه‌شكردوه،" ئێمه جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌ر ئاواره‌كردنێكی زۆره‌ملێی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی هێز له‌لایه‌ن دیمه‌شقه‌وه تاوانی جه‌نگه به‌پێی ڕێككه‌وتننامه‌ی چواره‌می ژنێڤ و په‌یڕه‌وی ناوخۆی ڕۆما كه به‌ئامانجگرتنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و بڵاوكردنه‌وه‌ی تیرۆر له نێوانیاندا قه‌ده‌غه ده‌كات و هه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك به ئامانجی ئاواره‌كردنی زۆره‌ملێیان به تاوان ده‌زانین".
وتیشی،" داوا له‌كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ین كه ئه‌م تاكتیكه مه‌ترسیدارانه ئیدانه بكه‌ن، كه ر
ڕه‌نگه ببێته هۆی ئاواره‌بونی زیاتر له 170 هه‌زار هاوڵاتی مه‌ده‌نی، به‌تایبه‌تی به له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخی سه‌ختی كه‌شوهه‌وا".
ئەمە لەكاتێكدایە، ئەحمەد شەمسی، وتەبێژی رێکخراوی هیومەن رایتس وۆچ لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا ڕایگەیاند، بەهۆی ئاڵۆزییەکانی حەلەبەوە لەسوریا 23 کەس کوژران و 119 هەزار کەس ئاوارە بون و هێزەکانی سەر بەحکومەتی سوریا نزیکەی 300 کەسیان دەستگیرکردوە.