هۆکارێکی نهێنی پشت پاشەکشەی ئەمریکا لەهێرشکردنە سەر ئێران ئاشکرادەکرێت

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1813 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەمیر موسەوی، بەڕێوەبەری دەزگای "ئەسفەر" بۆ توێژینەوە ستراتیژییەکان، خوێندنەوەیەکی جیاواز بۆ پاشەکشەی دۆناڵد ترەمپ لەجێبەجێکردنی هەڕەشەکانی دژی ئێران دەخاتەڕوو، بەشێوەیەک ئەم پاشەکشەیە بەهۆی نێوەندگیریی یان ڕێککەوتنی نهێنی نەبووە، بەڵکو ئەنجامی شکستی گرەوی ترەمپ بووە لەسەر تێکدانی ناوخۆی ئێران.

موسەوی لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی "ئێکس" لە 15ی کانوونی دووەمی 2026 ئاماژەی بەوە کردووە، هۆکاری سەرەکیی پاشەکشەکەی ترەمپ لە هێرشکردنە سەر ئێران بۆ شکستی ئەو "رەگەزە تیرۆریستییانە" دەگەڕێتەوە کە ترەمپ هیوای لەسەر هەڵچنیبوون، لە بەرامبەردا بەیعەتدانی دەیان ملیۆن ئێرانی بۆ سیستەمی ویلایەتی فەقێ و داواکارییان بۆ سزادانی تێکدەران، هاوکێشەکەی گۆڕیوە.

ناوبراو، ئاماژەی بەوەش کردووە کە هەڕەشەی سەرکردە سەربازیی و سیاسییە نوێیەکانی ئێران بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە و جیهان، ترەمپی ناچار بە پێداچوونەوە کردووە.

موسەوی دەڵێت باسی "نێوەندگیری عەرەبی" تەنها وەک دەرچەیەک و پاساوێکە بۆ ئەوەی ترەمپ لە هەڵوێستە توند و "عەنتەرییەکانی" پێشووی بێتە خوارەوە. جەختیشی کردۆتەوە  کە بەهۆی ناجێگیری هەڵوێستەکانی ترەمپ، هەموو ئەگەرەکان بۆ داهاتوو بە کراوەیی دەمێننەوە.


بەپەلە