شارپرێس:
بەپێی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی لەماوەی 48 كاتژمێری داهاتوودا ئاسمانی هەرێمی كوردستان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و كەشناسێكیش دەڵێت،" لەدوای 18ی مانگەوە شەپۆلێكی دیكەی بەفرو باران لەسەرجەم ناوچەكان دەستپێدەكاتەوە".
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پێشبینیشیكردوە، سبەی شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور بێت، پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.
لەبەرامبەردا، شاڵاو هیدایەی شارەزایی کەشناسی ڕایگەیاندوە،" پێشبینی دەکرێت لەمەودای 18 تاوەکو 20 ی مانگ شەپۆلێکی تری باران و بەفر سەرجەم ناوچە جیاوازەکانی هەرێم بگرێتەوە بەکاریگەری و بڕی جیاواز سەرچاوەی سەرەکی دەریای ناوەڕاستە".
دەشڵێت،" بەهۆی هاتنی بارستە هەوایەکی تری ساردی جەمسەری ئەگەری بەفر بارین هەیە بۆ ناوچە شاخاویە کان و ئەگەری هەیە بەفربارین سەڕەرای ناوچە شاخاویە کان دابەزێتەوە بەشێک سەنتەرەکانی نزیک شاخەکانیش".
لەبارەی پلەكانی گەرماشەوە پێشبینیدەكات، پلەکانی گەرما بەنزمی بمێنەوەو دەڵێت،"کەش زۆر سارد دەبێت لەناوچە شاخاویەکان دادەبەزێت بۆ خوار سفرو لەنزیک شاخەکان و ناوچەکانی تر نزیک سفرو تاخوار سفر".
پلەکانی گەرمای هەینی:
هەولێر : 8 پلەی سیلیزی
پیرمام : 4 پلەی سیلیزی
سۆران : 5 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 1 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 6 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : 8 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 6 پلەی سیلیزی
دهۆک : 8 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 8 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 6 پلەی سیلیزی
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ڕۆژی شەممە:
هەولێر : 9 پلەی سیلیزی
پیرمام : 5 پلەی سیلیزی
سۆران : 7 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 2 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 6 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 8 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 7 پلەی سیلیزی
دهۆک : 8 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 8 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 8 پلەی سیلیزی