سەرکردەی میلیشیایەکی ئەحمەد شەرع بەهۆی پێدانی مافی خوێندن بە کوردی دەستی لەکارکێشایەوە

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2543 جار خوێندراوه‌ته‌وه


فەرماندەی فیرقەی سوڵتان موراد دەستی لە پۆستی جێگری وەزیری بەرگریی سوریا کێشایەوە، ئەوەش بەهۆی مەرسومەکەی شەوی ڕابردووی سەرۆکی سوریا کە بەگوێرەی مەرسومەکە "مافی بە گەلی کورد" داوە.

فەهیم عیسا، جێگری وەزیری بەرگری سوریا و فەرماندەی میلیشیاکانی "سوڵتان موراد" دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە، ئەوەش وەک میدیاکانی سوریا بڵاویانکردوەتەوە بەهۆی پێدانی "مافی خوێندن و ڕۆشنبیریی بە کورد و پشتگوێخستنی مافی تورکمانەکانی سوریا".

فیرقەی سوڵتان موراد، یەکێکە لە میلیشیاکانی سوریا و ساڵانێکە لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێن و لەزۆر کاری مەترسیداری وەك کوشتن و ڕفاندن و داگیرکاریی تێوەگلاون، ڕاستەوخۆش فیرقەکە لەلایەن تورکیاوە سپۆنسەر دەکرێن.

بەپەلە