شارپرێس:
بەهۆی هێرشەکانی چەکدارانی سوریا هێزەکانی سوریای
دیموکرات لەکەمپی هۆڵی تایبەت بە کەسوکاری تیرۆریستانی داعش کشایەوە، ئۆباڵی ئەو
کارەشی خستە ئەستۆی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە.
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات
لەڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت،" بەهۆی بێباکی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرامبەر بە پرسی
داعـش و هەڵنەگرتنی بەرپرسیارێتی خۆی لە چارەسەرکردنی ئەم بابەتە جددییە، هێزەکانمان
ناچاربون لە کەمپی هۆڵ بکشێنەوە ".
ئەوەشیخستەڕوو،" هێزەکانمان لەو کەمپ کشاندەوە بۆ
ئەوەی دوبارە جێگیربکرێنەوە لە ناوچەکانی دەوروبەری شارەکانی باکوری سوریا کە ڕوبەڕوی
مەترسی و هەڕەشەی زیاتر بونەتەوە ".