پەیەده بۆ خەڵک: سارد مەبنەوە ڕەنگە دیمەشق پابەندی ئاگربەست نەبێت

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 342 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

فۆزا یوسف سەرکردە لەپارتی یەکێتی دیموکرات پەیەدە دەڵێت، هێشتا ڕوون نییە حکومەتی دیمەشق پابەند دەبێت یان نا، بۆیە لە چالاکییەکانتان سست مەبنەوە.

فۆزا یوسف، ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیموکراتیک پەیەدە، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوەو دەڵێت، هەرچەندە ئاگربەست ڕاگەیاندراوە، بەڵام هێشتا ڕوون نییە حکومەتی دیمەشق پابەند دەبێت یان نا.

دەشڵێت، نابێت چالاکییەکانمان سست بکەین و پێگەی خۆمان لاواز نەکەین. پێویستە هەموو گەلەکەمان لەسەر پێ بێت.