شارپرێس:
وەزارەتی بەرگری سوریا ئامادەیی خۆی بۆ سەرپەرشتیکردنی
کەمپ و بەندینخانەکانی داعش رادەگەیەنێت و دەڵێت،" هێزەکانمان ناچنە ناو گوند
و شارۆچکە کوردییەکان ".
وەزارەتی بەرگری سوریا لەڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت،" ئامادەیی
تەواوی خۆمان رادەگەیەنین بۆ وەرگرتنی کەمپی هۆڵ و تەواوی زیندانەکانی داعش لە ناوچەکەدا،
و جەخت دەکەینەوە کە لەپێشینەی کارەکانمان بەرەنگاربوونەوەی داعشە ".
وەزارەتی بەرگری سوریا باسی لەوەشکرد،" رەتیدەکەینەوە
دۆسیەی زیندانییەکان وەک بارمتە یان کارتی فشاری سیاسی لەلایەن سەرکردایەتی هەسەدەوە
بەکاربهێنرێت بۆ بڵاوکردنەوەی پشێوی و تێکدانی سەقامگیری".
وتیشی،" داوا لە سەرکردایەتی "هەسەدە" دەکەین
پابەندبێت بە بەڵێنەکانی و رێککەوتنی 18ـی کانونی دوەم بە شێوەیەکی بەپەلە جێبەجێ بکات
".
وەزارەتی بەرگری سوریا راشیگەیاند،" جەخت لەسەر پابەندیی
رەهای خۆمان دەکەینەوە بۆ پاراستنی خەڵکە کوردەکەمان و پاراستنی ئاسایشیان، و دوبارە
بەڵێن دەدەین کە هێزەکانمان ناچنە ناو گوند و شارۆچکە کوردییەکان ".