شارپرێس:
سەرۆکی هەرێمی
کوردستان پەیامێکی لەبارەی بەردوامبونی ئاڵۆزییەکانی رۆژئاوای کوردستانی بڵاوکردەوە
و دەڵێت،" به‌رده‌واميى شه‌ڕ و پێكدادان هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى جددى له‌سه‌ر ئارامى و
سهقامگيريى سوريا و ناوچه‌كه به‌گشتى دروست ده‌كات و مه‌ترسيى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى
داعش ده‌هێنێته‌وه ئاراوه ".
نێچیرڤان بارزانی لەپەیامێکدا
ئاماژەی بەوەکرد،" ئێمه له هه‌رێمى كوردستان به نيگهرانييهكى زۆره‌وه له
به‌رده‌واميى پێكدادان و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه سه‌ربازييه‌كانى نێوان هێزه‌كانى سوپاى سوريا
و هه‌سه‌ده دهڕوانين ".
ئەوەشیخستەڕوو،
" هه‌ر له سه‌ره‌تاى دروستبوونى ئاڵۆزييهكانهوه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ لايه‌نه
هه‌رێمى و نێودهوڵهتييهكاندا له پهيوهنديداين بۆ ڕاگرتنى شه‌ڕ و پێكدادان و گرتنه‌به‌رى
گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى ئاشتييانه‌ى كێشه‌كاندا ".
وتیشی،" دوپاتى
دهكهينهوه كه شه‌ڕ و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى سه‌ربازى، هيچ كێشهيهك چاره‌سه‌ر ناكات
و دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات ".
لەکۆتاییدا سەۆکی
هەرێم ڕایدەگەیەنێت،" داوا له هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ين ئه‌ركى خۆى
له پاراستنى سه‌قامگيرى و ڕێگرى له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش جێبه‌جێ بكات، هه‌روه‌ها
دووپاتى دهكهينهوه كه ئاماده‌ى پێشكه‌شكردنى هه‌موو هاوكارى و يارمهتييهكين
به‌مه‌به‌ستى ڕاگرتنى شه‌ڕ و گه‌يشتن به ئاگربه‌ست و ڕێككه‌وتن، جه‌خت له‌وه دهكهينهوه
كه پێويسته مافى كورد و ته‌واوى پێكهاته‌كان له سوريا پارێزراو بن و له ده‌ستورى
داهاتوى سوريادا مسۆگه‌ر بكرێن ".
