هەسەدەو سوپای سوریا گەیشتنە لێکتێگەیشتن.. سوپا ناچێتە شارە کوردییەکان

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1660 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆکایەتی سوریا ناوەڕۆکی لێکتێگەیشتنێکی نوێی لەبارەی داهاتوی پارێزگای حەسەکەی بڵاوکردەوە و دەڵێت، چوار رۆژ مۆڵەت بە هەسەدە دراوە، ئەگەر لەو ماوەیەدا بگەن بە رێککەوتنی کۆتایی سوپای سوریا ناچنە ناو هەردوو شاری حەسەکە و قامیشلۆ.

بەپێی راگەیەنراوی سەرۆکایەتی کۆماری سوریا، ناوەڕۆکی لێکتێگەیشتنەکە بەمشێوەیەیە:

-چوار رۆژ مۆڵەت بە هەسەدە دەدرێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر تێکەڵکردنی هێزەکان بەشێوەی کرداری

-ئەگەر گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی، هێزەکانی سوریا ناچنە ناوەندی هەردوو شاری حەسەکە و قامیشلۆ، بەڵکو لە دەوروبەری ئەو دوو شارە دەمێننەوە

-هێزەکانی سوریا ناچنە گوندە کوردییەکان و هیچ هێزێکی چەکدار لەو گوندانە نابن، تەنها هێزە ئەمنییە خۆجێیەکانی لێجێگیر دەکرێن کە لە خەڵکی ناوچەکە پێکدێن

-مەزڵوم عەبدی ناوی چەند کەسێک وەک کاندیدی، یاریدەدەری وەزیری بەرگری، پارێزگاری حەسەکە و نوێنەرانی ئەنجومەنی گەل ( پەرلەمانی سوریا ) و دامەزراوەکانی دیکەی حکومەت پێشکەش دەکات.


-رێککەوتن لەسەر تێکەڵکردمی سەرجەم هێزە سەربازی و ئەمنییەکان لە چوارچێوەی هەردوو وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ

-ئەم لێکتێگەیشتنە لەکاتژمێر هەشتی ئێوارەی ئەمڕۆوە جێبەجێ دەکرێت