شارپرێس:
فەرهاد شامی وتەبێژی هێزەكانی سوریای دیموكرات دەڵێت، هەڵوێستی گەلی كورد لە ڕۆژئاوا و بەشەكانی دیكەی كوردستان و لە ئەوروپا رێڕەوی ئەم قۆناغەی ئێستا دەگۆڕێت.
فەرهاد شامی وتەبێژی هێزەكانی سوریای دیموكرات بە كەناڵی رۆناهی راگەیاند، هەركاتێك هەوڵە دیپلۆماسییەكان شكستی هێنا، ئەوا یەك هەنگاو پاشەكشە ناكەن، بەڵام هەڵوێستی گەلی كورد لە رۆژئاوا و پارچەكانی دیكەی كوردستان و ئەوروپا ئەم قۆناغە دەگۆڕن.
شامی هۆشداری دەدات، دوژمن جارێكی تر هێرش بكاتەوە، بەرەنگاریی دوژمن دەبنەوەو هەنگاوی گەورە بۆ پێشەوە دەنێن.