باخچەلی داوای ئازادكردنی ئۆجەلان دەكات

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 326 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆكی مەهەپە لەهەڵوێستێكی نوێدا داوای ئازادكردنی عەبدوڵا ئۆجەلان دەكات و ڕایگەیاند، ئەوانەی پلانی تێکدانی برایەتی ئەبەدی تورک و کوردیان هەیە دەدۆڕێن. 


دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزوتنەوەی نەتەوەیی (مەھەپە)، لەهەڵوێستێکی نوێدا داوای ئازادکردنی عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستانى كردو وتی،"ئەوانەی پلانی تێکدانی برایەتی ئەبەدی تورک و کوردیان هەیە، دەدۆڕێن".

دەشڵێت،" بڕیاری ئێمە زۆر ڕونە، عەبدوڵا ئۆجەلان و سەڵاحەدین دەمیرتاش ئازاد دەکرێن".

چەمکی مافی هیوا، بەو مانا یاساییە دێت کە ئەو زیندانیانەی سزای زیندانی هەتاهەتاییان بەسەردا سەپێنراوە، دوای تێپەڕبونی ماوەیەکی دیاریکراو بەهۆی هەڵکشانی تەمەنیان، مافی ئەوەیان هەبێت دوبارە بەسزاکانیاندا بچێتەوەو ئازاد بکرێن. 

عەبدوڵڵا ئۆجەلان کە لەساڵی 1999ـەوە لەزیندانی دورگەی ئیمراڵی دەستبەسەرە، ئێستا وەک کلیلێکی سەرەکی بۆ هەر جۆرە پڕۆسەیەکی ئاشتی لەتورکیا و باکوری سوریا دەبینرێت.