لەبارەی دروستبونی ناکۆکی لەناو پارتی ڕونکردنەوە دەدرێت

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 9369 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

جێگری دوەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کە لە پشکی پارتییە، رەتیدەکاتەوە هیچ ناکۆکییەک لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار لەناوخۆی حزبەکەدا هەبێت.


فەرهاد ئەتروشی، جێگری دوەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەڕونکردنەوەیەکدا دەڵێت،" چەند دەزگایەکی میدیایی هەواڵێکی ناڕاست و بێ بنەمایان بڵاوکردوەتەوە و باسیان لەوەکردوە کە لەناو سەرکردایەتی پارتیدا ناکۆکی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار دروستبوە ".

ئەوەشیخستەڕوو،" لێرەوە دوپاتیدەکەینەوە کە هەر بڕیارێک لەلایەن سەرکردایەتی پارتی و خودی مەسعود بارزانییەوە لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆمار بدرێت، لەپێناو بەرژەوەندی گشتی پێوەی پابەند دەبین ".

هاوکات، فەرهاد ئەتروشی داوای لە دەزگا میدیاییەکان کرد، وردبین بن و پێش بڵاوکردنەوەی هەر هەواڵێک، لە سەرچاوەکەی دڵنیا ببنەوە.